هاوینی 1972 کاتێک لە زانکۆ بەشی پزیشکی دەرچووم، ڕۆشتینە پراگ و لە زانکۆی بفییریک نیشتەجێ بوین لە قوتابخانەکانی تورکیا پێیان دەوتین بیرۆکەی سۆسیالیزم و ژیانی ڕۆژئاوا ترسناکە. بەڵام تا لە زانکۆ بووم هەستم نەکرد، چونکە لە بەشی ناوخۆیی دەژیاین. نەشمدەزانی کاتێک ماوەی نیشتەجێ بوونم تەواو دەبێ چۆن پاسپۆرتەکەم تازە بکەمەوە. نەمدەتوانی بچمە باڵیۆزخانەی تورکیا و بڵێم لە وڵاتێکی سۆسیالیستیدا دەژیم و دەمەوێ ماوەکەم درێژ بکەمەوە، جوونکە دەیانگرتم ئەمەش بە پێی مادەی 141 و 142 . کە تایبەت بە شیوعییەکان کە ماوەی 24 ساڵ زیندان کردن بووتەنها بەس بوو لە ماڵەکەتدا قاموسێکی لاوروس بدۆزنەوە و ئیتر تۆ لە ڕوسیاوە هاتبویت.دەشمزانی ئەگەر کۆلێژی پزیشکی تەواو بکەم هێشتا تورکیا دان بە بڕوانامەکەمدا نانێت.

لە بەشی ناوخۆیی خوێندکارانی کوردم دۆزینەوە و بووین بە هاوڕێ و ئیتر بە تەنها نەمامەوە. پرسیارم دەکرد کە ئاخۆ چارەنوسی من چی لێ دێ ئەگەر بزانن لە چیکوسلۆڤاکیا دەخوێنم. بەڵام دەیانوت مەترسە مامە موحسین لێرەیە. هەموان دەیانوت مامە موحسین لێرە بێ ئیتر تۆ سەلامەتیت. دەمپرسی ئاخۆ ئەمە کێ بێت کە یارمەتی هەموان دەدات. و هەموو ئیسێک دەکات.

لە 11 /3/1970 بەغداد ڕێکەوتنی کرد لەگەڵ بەرزانیدا کە دان بە حوکمی زاتیدا بنێت پاش 8 ساڵ جەنگ کردن. دواتر بەرزانی نەمر داوای کرد 5 باڵیۆزی کورد دابنرێت و یەکەمی لیستەکەش وڵاتی چیکوسلۆڤاکیا بوو، چونکە بەرزانی نەمر لە ساڵی 1946 ەوە لە مەنفا ژیا بوو و ساڵی 1958 دوایین جار گەڕایەوە نیشتیمانەکەی.ئەو کاتە لە ڕێگەی پراگەوە هاتەوە بۆ ئەوەی هەواڵی دکتۆری گەورە عبدالرحمن قاسملو بپرسێت کە لە بەشی ئابووری دەیخوێند و دواتر لە ساڵی 1989 شەهید کرا.

بەرزانی نەمر سەرکردەیەکی زیرەک بوو چونکە دەیزانی کێشەی کورد تەنها بەحوکمی زاتی چارەسەر نابێ چونکە کورد لە چوار پارچەی تریش هەیە و ناتوانن حوکمی زاتی و ئازادی بەدەست بهێنن، لەبەر ئەوە هاوڕێیەکی بە ناوی موحسین دزەیی ناردە پراگ بۆ ئەوەی کورد لەوێ بۆ خوێندن وەربگیرێن.

ئێمە توشی سەرسوڕمان بووین ئەو هەموو کوردە لە پراگ بوون، لە تورکیا سێ کەس، دووان لە پراگ و سێیەمیش لە براتیسلاڤا. بەڵآم لە عێراق و سوریاوە خوێندکاری زۆر هاتبوون.

دواتر کوردەکانی سوریا پاسپۆرتەکەی منیان برد و بە مۆرێکی ساختەوە هێنایانەوە بۆ ماوەی یەک ساڵ نیشتەجێبوونەکەم تازە کرایەوە، سووریەکان چارەسەری هەموو کێشەیەکیان لا بوو. لەبەر ئەوەش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەمویست بزانم مامە موحسین کێیە. دواجار بینیم و کەسێکی زۆر ڕۆشنبیر و دیپلۆماتێکی زیرەک بوو. ساڵی 1973 هات و مانگی 3 نزیک بوەوە کە مانگێکی پەسەندە بۆ کوردەکان چونکە لە 21/3 دا جەژنێکی پیرۆزە. لە کۆتایی 1972 دا سەردانی قادر دیلانم کرد کە دەرچووی هونەرە جوانەکان بوو لە پراگ. و ئەندامی حیزبی شیوعی و فەرمانبەر بوو لە ڕادیۆی چیک لە پراگ. لەبەر ئەوە بانگهێشم کرد بۆ دەنگی کوردی ڕادیۆی ئێریڤان .ئێریڤان تاکە ڕادیۆ بوو کە ئێواراب نیو سەعات بە زمانی کوردی پەخشی دەکرد، و هەمووان کۆ دەبوونەوە بۆ ئەوەی بە نهێنی گوێی بۆ بگرن لە هەموو کوردستاندا، و دەنگیان دەگشتە هەموو گوند و شآخێک.

بەڵام دەبوو کەی ئەم ئاهەنگەی نەورۆز بکەین کە دەکەوتە 21/3 ەوە. تاریق عەقراوی کە ئەو کتە سەرۆکی یەکێتی خوێندکاران بوو کەوتە ئیش کردن لەگەڵ مامە موحسیندا، کاتێک زانیمان ئاهەنگەکە لە هۆڵی پاریس دەکرێت خەریکبوو لە خۆشیدا دەمردین، چونکە قەدەغە بوو.

من پەیوەندی نێوان مامە موحسین و قادر دیلانم نەدەزانی، بەڵام ئەوەمان دەزانی کە پیاوێکی دیپلۆماتتیکە و هیچ هەواڵێکمان ناداتێ. دواجار لەو شەوەدا هات و پیکەوە لەگەڵ وەفدی دەوڵەتی کوردستان کۆ بووینەوە. ئەم یادە لە یادەوەری هەموو کوردێکدا چەسپیوە ئەو کاتەی کە لەوێ بوون، واتە هەموو کوردەکانی عێراق و سوریا و ئێران و تورکیا و تەنانەت یەکێتی سۆڤیەتیش. کوردانی خاوەن ئایدۆلۆژیای جیاواز لە سۆسیالیست و قەومییەکان. ئێمە هەموومان لەو هۆڵەدا بووین و پێکەوە گۆرانی کوردیمان دەوت و ئاهەنگمان بە بۆنەی نەورۆزەوە دەگێڕا کە پێشتر قەدەغە بوو.

لەم ئێوارەیەدا هەریەکە لە قادر دیلان و مامە موحسین کاریگەرییان لەسەر دەروونی هەموومان دانا. مامە موحسین بە ڕاستی مام بوو، تەنانەت ئەگەر نەخۆش بوینایە لە شەودا، سەیارەکەی دەهێنا و دەچوینە نەخۆشخانە تەنها ئەگەر کوردی هەر پارچەیەکیش بوینایە.

ئەم بەهەشت و پشو و سەقامگیرییە تاوەکو ساڵی 1974 بەردەوام بوو، بەڵام دوای ئەم ماوەیە سەددام حسێن پەیماننامەی حوکمی زاتی تازە نەکردەوە و جەنگ لە نێوان عەرەب و کورددا تازە بوویەوە و دوای ئەوە مامە موحسینە ون بو و لەگەڵ خۆیدا ئارامی و سەقامگیرییەکەی وون بوون.

دواتر زانیمان کە مامە موحسین بە هۆی پاسپۆرتە دیپلۆماسییەکەوە توانیویەتی پراگ بەجێ بهێڵێت بەرەو بریتانیا پێش ئەوەی حکومەتی چیکۆسلۆڤاکیا بتوانێت بیگرێت و تەسلیمی حکومەتەکەی سەدام حسێنی بکاتەوە.

ماوەی چەندین ساڵ دەمویست هەواڵی بزانم و ئایا هێشتا کاری سیاسی دەکات یان نا. لەمەشدا بەختێکی باشم هەبوو کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە عێراق بینیمەوە و تەوقەمان کرد و سوپاسم کرد بۆ هەموو شتێک کە لەو وڵاتە غەریبەدا بۆی کردووین. بەڵێ، مامە موحسین تا ئێستا زیندووە و ژیانێکی باش لە پایتەختی کوردستان دەژێت و ئێستاش وەکو ڕاوێژکاری وڵآت کار دەکات. کوڕە تاقانەکەشی وەکو باوکی دیپلۆماتێکی کوردە و لە زۆر وڵآتی ترسناکی وەکو تورکیا کار دەکات و ئێستا وەزیری دەرەوەی کوردەکانی عێراقە. بەهۆی بەرزانی و مامە موحسینە بەشێکی زۆری کوردەکان لە زانکۆکانی چیکۆسلۆڤاکیا دەرچوون و پاشان لە بواری تایبەتی خۆیاندا کاریان کرد و گەشتن بە بەرزترین پلە باڵاکان لە کوردستاندا.

سوپاس مام موحسین