لە حەڤدەی سیپتەمبەری سالی ١٩٩٢ دالەسەنتەری پایتەختی  یەکیک لەشارە بەناوبانگ و قەرەباڵخەکانی ئەوروپادا چوار کورد تیرۆر کران ، کەهەرچواریان وەک میوان گەشتبونە ئەو شوێنە، کە بانگهیشت کرابون بۆ کۆنگرەی پارتی سۆسیال  دیموکارتی ئەلمانیا یەکیک لەوان کە سەرۆکی پارتەکەبو هاوریم دکتۆر سادق شەرەف کەندی بو. کاد دەرەبی کە سەرۆک و لیپرسراوی ئیغتیالەکەبو راستەو خۆ لەتارانەوە نیردرابو دوابەدوای ئەوە دەستگیرکرابو. دەسبەجێ ئیرانییەکان کەوتبونە خۆیان کەجۆن رزگاری بکەن و بهیننە دەرەوە لە ئەلمانیا. ئەوەبو هیلمەت هۆڤیل کەیەکیک بو لە سەرمایەدارە ناسراوەکانی ئەلمانیا ئەوکات بازرگانیکی چالاک بو لە ئیراندا وە ئەو واناسرابو کە زۆر بایەخ بە ژنی جوان دەدات. سەرەنجام حکومەتی ئیسلامی یەکیک لەژنە جوانە موسلمانەکانیان ناردە  شوقەکەی دوابەدوای ئەوە  لەژیر ناوی خوداو قورعاندا دەستگیرکراو تاوانبار کرا بە بیانوی زیناو سەرپیچیکردن لە لە فەرمانی خودا ئەوەبو خرایە زیندانەوە. لە زیندانی ئەوین کە بەکوردییەکەی واتە خۆشەویستی. هاوپەیمانێتی حیزبی سۆسیاڵ دێموکرات و حیزبی سەوز لەو کاتەدا لە ئاڵمانیا دەسەڵاتیان بەدەست بوو لەگەڵ گەرهارد شرۆدەر، سەرۆک وەزیر، و یۆشکا فیشەر وەک وەزیری دەرەوە. بەڵێ، یۆشکا فیشەر هەر ئەو کەسەی پۆلیسێکی کەوتووی لە سەر زەوی بەر پێلاقە دابوو، چونکە ئەندامی گەنجانی شۆڕشگێری دژی نادادپەروەری بوو لە ساڵی ١٩٦٨. فیشەری شۆڕشگێڕ و شرۆدەری دێموکرات تەنانەت سۆسیاڵ دێموکراتیش بوو، گۆڕینەوەی هۆفەر و دارابی ڕێک خست کە لە مێدیاکانی جیهان وەک سەرکەوتنێکی سەرسورهێنەر باسی لێ کرا! بەڵێ، شرۆدەر، بکووژی میوانەکانی حیزبە سیاسییەکەی خۆی لەگەڵ تاجرەکە گۆڕییەوە. بەڵێ، هەردووک شرۆدەر و فیشەر لەگەڵ ڕژێمی ئایەتوڵڵا مامەڵەیان لەسەر خوێنی کوردی بێ تاوان کرد!