نزیکەی ئاگۆستی ساڵی ١٩٧٩ بوو. دووای لێدووانێکی زۆر لەگەڵ هاوڕێیانم لە کاتی ڕیزبەندییەکانی مەنشووری ٧٧، لە کاتێکی گونجاودا بڕیارمدا کە بۆ پێشگیری لە دەسگیربوونم بچمە ماڵی پرۆفسۆر جێری ‌هاجێک(؟) لە زارۆدنی مێستۆ(؟) لە پڕاگ. من ڕێک لەو کاتەدا کە بە من درابوو گەیشمە ئەوێ، کاتێک کە پاسەوانەکان تەماشای ماڵەکەیان دەکرد و دەگۆردران. ئەو کاتە هێشتا ماشێنی تاترا ٦١٣ لە دەرەوەی ماڵەکە بۆ پاسەوانی دەگەڕا، بەڵام من بە وشەی نهێنی “تەنانەت ئەگەر کوشتیشمیان” رێکم خست کە بچمە مالەوە.

من تەنانەت لە دەرگاشم نەدا. بەڕێز هاجێک دەیزانی من لەو کاتەدا دێم و لەوانەیە لەو کاتەدا چاوی لە دەرەوەی پەنجەرەکە بووبێ، بۆیە دەرگاکەی بۆ کردمەوە پێش ئەوەی من لە دەرگا بدەم و زۆر نەترس، وردبین و ڕێک وپێک بوو لە کاری خۆیدا، وەک سەعاتسازی سویسی. دووای ناسین و چاک و خۆشی کردن لەگەڵ کوڕ و هاوسەرەکەی، چووینە ژوورێک کە ئەو لێی دڵنیا بوو کە ئێمە دەستگیر ناکرێین. ئەو دەیزانی من تەنیا ماوەیەک پێش دەرکراوم و منیش ئاگاداری ئەوە بووم.

ئەو پێشنیاری پێدام کە لەگەڵ پاڤڵ کۆهووت (؟) لە ڤییەن بۆ بەرژەوەندی کورد لە پەیوەندیدا بم. بەڕێز کۆهووت دەیتوانی یارمەتیم بدات کە بچمە لای برۆنۆ کریسکی (؟). ئەو زەختی لەسەر گرنگی چاوپێکەوتن لەگەڵ کریسکی بوو و زۆر لەسەر ئەو کێشەیە و بۆ پالەپشتی کوردەکان بە کریسکی دڵگەرم بوو. ئەو پێی کوتم کە پاڤڵ کریسکی لەبارەی منەوە ئاگادار دەکرێتەوە پێش ئەوەی من بگەمە ڤییەن و ئەو ببینم دووای ئەوەی کە لە CSSR، ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستە ئایینییەکان (؟) دەرکرام.

من پێویستم بە پەیوەندی لەگەڵ پاڤڵ تایگرید نەبوو. دەمزانی چۆن لە ڕیگای هاوڕێیەکی کارمەندمەوە، بەڕیز پرۆکاپ ڤۆسکۆڤیچ (؟) و خاتوو ڤڵاستا ڤۆسکۆڤچۆڤ (؟) کە بە فەرمی دوورخرابوونەوە بۆ پاریس بگەمە لای. سپاس بۆ بەڕێز جێرارد لاندن (کوڕێ ئارتوور لاندن) کە لە زانکۆی پزیشکی خویندبووی و هەروەها سپاس بۆ خاتوو هێلێنا قاسملوو، هاوسەری بەڕێز دوکتور عبدالرحمن قاسملوو. بەڕێز قاسملوو سەرۆکی حیزبی دێموکراتی کوردی بوو لە ئێران کە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی تازە دامەزراوی ئێران تووشی تێکهەڵچوونی نزامی ببوون.

لە دووای ئەو چاوپێکەوتنە بە تەواوی دوورخرامەوە (لە ئێران). کاتێک کە دەوڵەتی فەرانسە بورسییەی خوێندنی باڵای پێ بەخشیم لە فەرانسە نیشتەجێ بووم.

لە نزیکەو نۆڤێمبری ١٩٧٩ بە قەتار چووم بۆ ڤییەن. پاڤڵ کۆهووت م لە شانۆیەک دۆزییەوە هەر وەک پرۆفەسۆر هاجێک پێی گوتبووم. لەوێ تەمرینیان دەکرد. من هەتا کاتی پشوو چاوەڕێ بووم. بانگم کرد و زۆر بە وردی گوێی بۆ گرتم. ئەو دەیزانی کە دکتۆرێکی کورد دەیبینێ و ژمارەی پەیوەندی دەفتەری بەڕێوەبەری برۆنۆ کریسکی لە میوانییەکە و هەروەها ژمارەی هیات رئیسە دەوڵەتی پێدام. پێشنیاری کرد یەکەم جار پەیوەندی بە دەفتەری بەڕێوەبەری برۆنۆ کریسکی بکەم لە SPO،حیزبی دێموکراتی کۆمەڵایەتی ئۆتریش. هەمان کارم کرد و خۆم وەک نوێنەری دوکتور عبدالرحمن قاسملوو ناساند.من بە شێوەیەکی زۆر دۆستانە وەرگیرام. ئەوان لەبارەی منەوە ئاگادار کرابوونەوە لە SPO. من لەسەر چاوپێکەوتی کریسکی سوور بووم. نەمدەزانی تەمەنم چەند بوو و لە ڕاستیدا بەشێکی بچووکی هێزی کوردی و شۆڕشگێرم بەوان ناساند کە دژی کۆماری ئیسلامی بەهێزی ئێران بوون و ئێران کە لەلایەن هێزە شاراوەکانەوە پشتگیری دەکرا. من بەڕاستی زۆر وەسواسی بووم و تەنانەت ئەو داوایەم نە دژایەتی کرا و نە پشت گوێ خرا. دوکتۆرێکی کورد لە پراگی کومونیستەوە ناسینراو لەلایەن  پرۆفسۆر هاجێک، وتەبێژی مەنشووری ٧٧، و بەڕێز پاڤڵ کۆهووت، و نوێنەریکی حیزبیکی بەهێزی دژی یەکەم کۆماری ئیسلامی…دووای دوو یان سێڕۆژ چاوەڕوانی لە هۆتێلێک، چاوم بە برۆنۆ کریسکی کەوت کە یەکێک لە هەوادارانی بوومز برۆنۆ کریسکی کەسێکی زۆر بەڕێز بوو لە سۆسیالیستی نێودەوڵەتی. هاوکاری نێوان SPO و PDKI (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) بەو شێوەیە دەستی پێکرد، بووە هۆی ئەوەی کە حیزب ببێتە نازری سۆسیالیتی نێودەوڵەتی و تەنانەت بوو بە ئەندامێکی سۆسیالیستی نێودەوڵەتیش وەک یەکەم حیزبی کوردی لە مێژوودا.

هاوکاری نێوان برۆنۆ کریسکی لە ئۆتریش و سەرۆکی PDKI کە عبدالرحمن قاسملوو بوو، مامۆستای باڵای ئابووری لە زانکۆی ئابووری، بە هەموو شێوەیەک بەردەوام بوو تەنانەت دووای ئەوەی برۆنۆ کریسکی پۆستی سەرۆک وەزیرانی کۆتایی پێە دووەم حەوتووی مانگی جووڵای ١٩89، دوکتور قاسملوو لەگەڵ نوێنەرەکانی گەیشتنە ڤییەن بۆ ئەوەی لەگەڵ سییاسییە ناردراوەکانی ئێران گفتگۆ بکەن لەبارەی ئاشتی نێوان دەوڵەتی ناوەندی ئێران و کوردەکان. گفتگۆکان لەگەل ئێران لە ڤییەن بەڕێوە چوو. هات. ئەو پەیوەندییە کە کریسکی کردییەوە هەر بەو شێوەیە ما و گۆڕان و تێکچوونی بەسەردا نەهات.

لە دووەم حەوتووی مانگی جووڵای ١٩89، دوکتور قاسملوو لەگەڵ نوێنەرەکانی گەیشتنە ڤییەن بۆ ئەوەی لەگەڵ سییاسییە ناردراوەکانی ئێران گفتگۆ بکەن لەبارەی ئاشتی نێوان دەوڵەتی ناوەندی ئێران و کوردەکان. گفتگۆکان لەگەل ئێران لە ڤییەن بەڕێوە چوو.دووای چوونە ژوور بۆ هۆڵی گفتگۆ و دەستپێ کردنی قسەکان، دیپلۆماتەکانی ئێران چەکەکانیان دەرهێنا و هەموو ئەندامانی نوێنەری کورد هەروەها دوکتور قاسملوویان کوشت، لە ناوەڕاستی ڤییەن!

بکوژەکان لەگەل گاردە پۆلیسەکانیان لە سفارەتی ئێرانەوە گەیشتنە فڕۆکەخانە و ڤییەن یان بەجێ هێشت. دوواتر ئەوان بەرزترین پۆست لە ڕێکخراوەکانی تێرۆریستی ئێرانیان بەدەست هێنا.شایعەکان دەڵێن ئۆتریش ڕەزایەتی بە بکوژەکان دا و چاوپۆشی نەک تەنیا لە یاسای وڵاتی خۆی بەڵکو لە یاسای نێودەوڵەتیش کرد دووای ئەوەی لەلایەن ئێرانییەکانەوە هەڕەشەیان لێ کرا کە هەموو ئۆتریشییە دانیشتووەکانی ئیران بە دیل دەگیرێن. ئێرانییەکان ئەزموونێکی باشیان لەو کارەدا بوو. لەو ساڵەدا ئەوان سەدان ئەمریکییان بە دیل گرت و گەورەترین هێزی دنیایان ناچار کرد و ئەمریکاش هەمووی قەبووڵ کرد.ئۆتریش تەسلیمی رێکخراوی بە دیل گرتن بوو و زیانێکی گەورەی لە هەموو مرۆڤ و بەهاکانی ئیلاهی دا و پەڵەیەکی گەورەی شەرمەزاری نا بە ناوچاوانی نەوەکانی داهاتووشدا. من ئێستاش هەست بە تاوان دەکەم کە بە دیتنی پرۆفسۆر هاجێک ودوواتر برۆنۆ کریسکی ئەو ڕێیەم کردەوە و هەموو ئەوانە بوونە هۆی کوژرانی دوکتور قاسملوو، هاوڕێی زۆر بەڕێز و مامۆستای ژیانم.