یه‌کتا ئۆزنؤگلو نوسه‌رو وه‌رگیرو دکتۆر، له‌سالی 1953 له ناوچه‌ی فارقینی کوردستانی باکور له‌دایک بوه. ئه‌و له‌سالی 1971 له‌پاریس ده‌ست ده‌کات به خویندن ، به‌لام دواتر له‌رێگه‌ی سیسته‌می سکۆلار شیپه‌وه ده‌چێته پراگ بۆ خویندنی ده‌رمانسازی له‌زانکۆی چارلس له نێوان ساله‌کانی 1972 – 1979. ئه‌و له سه‌ره‌تای حه‌فتاکانه‌وه بۆ سه‌ره‌تای هه‌شتاکان نزیک بهدهیهیهک ده‌بێت به چالاکوانێکی به‌رگریکه‌ر دژ به داگیرکردنی جیکسلۆڤاکیا له‌لایه‌ن سوپای پۆگۆستی وارشۆوه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا گۆستاڤ هوساک لهچیکسلۆڤاکیا ده‌ستیکرد به گرتن و وه‌ستاندنی ئه‌و کوردانه‌ی که دژ به رژیمی سه‌دام چالاکیان ئه‌نجام ده‌دا له‌سالی 1975 دا.ئوزنۆگلو یه‌کێک بو له‌و خویندکاره کوردانه‌ی که مانگرتنیان ریکخست. له لایه‌کی که‌وه یه‌کیک بو له‌و که‌سانه‌ی که هاوکاربو بۆ دروستکرنی پارتی ژیانی ئازاد( په‌ژاک ) به سه‌ر کردایه‌تی حاجی ئهحهمهی .
ئۆزنۆگلو کاتێک که خویندکار بو له‌سالی 1976 ده‌ستیکرد به بڵاو کردنه‌وه‌ی نوسینه‌کانی وه‌ک ( له‌ئاگری ، ئارارات، له‌یه‌که‌م جاپخانه‌ی مالی کوردی له ئه‌وروپا، که به‌شێوه‌کی نایاسای له پراگ دای مهزراندبو که به‌شێوه‌ک بۆ چه‌ندین زمان بلاو ده‌کرانه‌وه. .
ئۆزنۆگلو له‌ولاتێکی کۆمۆنیستی وه‌ک دژه کۆمۆنیستێک ده‌ژیا ، ئه‌و له‌و ماوه‌یه‌ی که خویندهکاری پزیشکی بو له زانکۆی چارلس له پراگ. له‌وکاته‌دا که ڤاکلاڤ هاڤیل که ده‌بو به یه‌که‌م سه‌رۆکی چیکی کۆماری ، تیوهگلا و تاوانبار کرا به بیانوی ئه‌ندامی له ریخراویکی سیاسی به‌ناوی هه‌رتا 77 . ئه‌وه‌بو له‌کاتی گرتنی هاڤیلدا ئۆزنۆگوش له‌سالی 1979 دا دیپۆرتی پاریس کرایه‌وه. پاشان له‌وی ده‌ستی به خویندن کرده‌وه‌و ماسته‌ری له نه‌خۆشییه ههناویهکاندا به‌ده‌ستهێنا.
کاتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی فه‌رنسا بیرنارد کۆشنه‌ر و هاوری فه‌ره‌نسیه‌کانی به‌شدارییان کرد له ریکخراوی دکتۆرانی بی سنور‌و . ئۆزنگلوش خۆبه‌خشانه به‌شداریکرد له‌و ریکخراوه‌دا. دواتر سکۆلارشیپی پی درا بۆ خویندی دکتۆراکه‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌تی فه‌ره‌نساوه.
لهپینجهمین مانگی تویژینهوهکهیدا نامه‌یکی پی زانینان پی به‌خشی له‌لایه‌ن حکمومه‌تی فه‌ره‌نساوه. پاشان رۆشت بۆ رۆژهه‌لاتی کوردستان و بۆ یارمه‌تی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات که دژ به رژێمی ئیران شۆرشیان ده‌کرد. وه رابه‌رایه‌تی درستکردنی چه‌ندین بنکه‌ی ته‌ندروستی کرد له‌وێ.
ئه‌گه‌رچی ئۆزنگلو هاولاتی تورکیا بو ، به‌لام له‌لایه‌ن کۆماری تورکیاوه ده‌رکرابو له‌سالی 1981دا به‌هۆی چالاکی یه مرۆ ییهکانیهوهو ئه‌و کارانه‌ی که له‌پێناو مافه‌کانی مرۆڤدا ئه‌نجامی دابون .
له ئه‌لمانیا وه‌ک په‌ناهه‌نده‌یه‌کی سیاسی مافی وه‌رگرت له‌و ڵاته‌دا. له‌سالی 1983 یه‌کیک بو له‌دامه‌زرینه‌رانی په‌یمانگای کوردی پاریس. هه‌روه‌ها په‌یمانگای کوردیشی له بۆن دامه‌زراند که خۆی به‌رێوه‌ی ده‌بر له‌سالی 1983 بۆ سالی 1988 . به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر ولاتی گۆریوه له‌و ماوه‌یدا ، ئیستا به ده زمانی زیندو قسه‌ده‌کات به‌باشی.
کاتیک شۆرشی مه‌خمه‌لی بی خوین سه‌ری به‌رپابو له جیکسلۆڤاکیا له 17 نۆڤه‌مبه‌ر هه‌تا 29 دیسه‌مبه‌ری 1989 له‌ئه‌نجامی ئه‌و شۆرشه‌دا حکومه‌تی کۆمۆنیستی هه‌ره‌سی هینا، ئه‌وه‌بو ئۆنگۆلۆ گه‌رایه‌وه بۆ پراگ بۆ جیکسلۆڤاکیا له سالی 1990 دا ، وه حه‌ڤده کۆمپانیای بازرگانی دامه‌زراند له‌و ماوه‌یه‌دا. دواتر له سالی 1994 وه چه‌ندین کێشه‌ی توش بو له ده‌وله‌تی قولی چیکدا . له‌گه‌ڵ ئهوهشسا چه‌ند جارێک روبه‌روی مه‌رگ کرایه‌وه . جاریکیان لایه‌ن چه‌ند تورکێکه‌وه که به پاسپۆرتی ساخته هاتبونه جیک و وه هاوکاری کرابون له‌لایه‌ن ده‌ستی شاراوه له‌ناو حکومه‌تی چیکدا هیرشیان کرده سه‌ر ئۆزنگلو به مه‌به‌ستی تیرۆرکردنی به‌لام خۆش به‌ختانه کاره‌که‌یان سه‌رنه‌که‌وت . ئۆزنگلو له 13 دیسمه‌به‌ری سالی 1994 دا گیراو ئه‌شکه‌نجه درا. پاشان له‌ماوه‌ی سالانی 1994 بۆ سالی 1997 له‌ژیر چاودێریدا مایه‌وه. دواتر ئه‌منیستی ئینته‌رنه‌شنال ده‌یوست چاوبهکهیسهکهیدا بخشینیت و که‌یسه‌که‌ی بخاته ئه‌جێندای کاره‌کانیه‌وه،
له سالی 2007 دا سه‌رۆکی چیک ڤاکلاڤ هاڤیل له‌گه‌ڵ 160 ئه‌ندام که تێیدا براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکار زدنک سڤیرهک ، بۆ هاوکاری کردنی شه‌ڕه شه‌رعییه‌که‌ی ئۆزنگو. مانیان له‌خواردن گرت و داوای به‌رائه‌تیان بۆ یه‌کتا ئۆزنگلو ده‌کرد . ئه‌وه بو سه‌ره‌نجام که‌یسه‌که لایه‌ن ده‌وله‌تی قولی چیکه‌وه کرایه‌وه وه به‌رده‌وام بو هه‌تا 31 جولای 2007 که به‌ته‌واوی رونبویه‌وه که بێ تاوانه، چون هیج به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌بو له‌سه‌ر تێوه‌گلانی و تاوانبارکردنی .
دوای 13 سال له‌تاوانبارکردنی ده‌رکه‌وت که هه‌مو ئه‌و تاوانانه بێ بنچینه‌ن له‌سه‌ر ئۆزنۆگلو. که زیاتر له 56 که‌یسی به‌شیوه‌کی ناشه‌رعی روبه‌رو کرابویه‌وه.
ئه‌و ماوه‌ی له زیندان بو زۆر به‌رگه‌ی گرت و سه‌رجه‌م ئازار‌و ئاسته‌نگه‌کانی تی په‌راند، دواتر بو به‌یه‌که‌م بیانی که‌توانی خه‌لاتی فراستیک فرایجیل بباته‌وه. که به‌نرخترین خه‌لاته له چیک دابهشبکریت وه‌ک هه‌رتا 77 بۆ ئه‌و هه‌ول و چالاکی و ئازایه‌تییه مه‌ده‌نیانه‌ی که نواندوێتی.
دواتر ده‌وله‌تی قولی جیک نوسینه‌کانی کۆکرده‌وه‌و بلاوی کرده‌وه.
له 21 ، 1 ، 2015 دا له ماله‌که‌یدا هیرشی کرایه سهردوبارهو لیی درا له لایه‌ن پیاویکه‌وه به‌مه‌ستی کوشتنی. به‌لام رزگاری بو له‌و هێرشآنه و تائێستاش که‌یسه‌که به‌رده‌وامه. ئارتیکهڵی ده‌وله‌تی قولی چیک بۆ چه‌ندین زمانی جیاواز وه‌رگێردراوه وه له ئه‌مسالدا بریاره بلاو بێته‌وه. وه هه‌مان ئارتیکڵ له کتیبی ئه‌سپی ترۆجانی ئیسلامیست بلاو بوه‌ته‌وه، . ئۆزنگلو ئیستا هه‌لگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌لمانی یه‌و وه‌ک هاولاتییه‌کی ئه‌لمانی یه، ئه‌و خاوه‌نی سی منداله ، به‌لام له پراگ ده‌ژی، ئه‌و زیاتر له چل کتبی نوسیه‌وه‌و وه‌رگیراوه.
Leave A Comment