گرۆزنێ وێرانکرابو له ئه‌نجامی جه‌نگێکی سامناکه‌وه. به‌لام کۆبانی سیسته‌ماتیکانه و به‌ئه‌نقه‌ستانه وێران کرابو ، مال به‌مال خان و به‌خان ویران کرابو؛ ئه‌مه واته‌ی ئه‌نداپه‌رله‌مانی ئه‌وروپی و به‌ره‌گه‌ز چیکی یارۆمیر شتیتینای بو ، کاتیک وه‌ک یه‌که‌م په‌رله‌مانتار ریسکی به‌ژیانی خۆیه‌وه کرد‌و رۆشته کۆبانی . چاوپیکه‌وتنه‌که له‌لایه‌ن یه‌کتا ئۆزنۆغلوی چالاکوان و که‌سایه‌تی ناوداری کوردی تو‌رکیا به‌ئینگلیزی ئه‌نجامدراوه پیم باش ئیوه‌ش بیخویننه‌وه ، ئه‌گه‌ر چی چاوپێکه‌وتنه‌که کاتی زۆر به‌سه‌ردا رۆشتوه به‌لام ریسک ( سه‌رکێسی ئه‌م مرۆڤه به‌ژیانی خۆیه‌وه بۆ من جیگه‌ی بایه‌خ بو.
له ژازده بۆ بیست و یه‌کی ئۆکتۆبه‌ر. په‌رله‌مانتار یارۆمیر شتیتینای به‌ڕه گه‌ز هاولاتی چیكی و وه‌ک یه‌که‌م ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپابو ڕؤشته ناو خانوه داڕوخاوه‌کانی کۆبانی یه‌وه، ئه‌و شاره‌ی کوردییه‌ی که له‌سه‌ر سنوری تورکیایه. شتیتنا جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری بو. هه‌روه‌ها وه‌ک په‌یامانیری جه‌نگ کاری کردوه له‌رابردودا ، ئه‌و به تێگه‌یشتن و ئه‌و شاره‌زاییانه‌ی که هه‌ی بوه له بوارده‌که‌دا توانی دیدی خۆیمان له‌سه‌ر ڕه‌وشی کۆبانی پێ بلێ له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌و ماوه‌یه‌ی که له‌وی بینوێتی .
پ ؛ ئه‌وه چی بو وایان له تۆکرد و تۆی ئاراسته‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رکیشییه بکه‌ی که تۆ ببات بۆ کۆبانی ئه‌و شاره‌ی به‌م دوایانه رزگار کرا له‌ده‌ستی داعش؟
به‌ر له‌هه‌مو شتێک ده‌مه‌ێ بلیم ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌سوریا ڕوده‌دات ده‌توانین به‌راوردی بکه‌ین به‌وه‌ی که رویدا له ئه‌فغانستان له‌سالانی 1982 یان ئه‌وه‌ی له ڤیتنام رویدا وه‌ک هه‌رێمی فروانی جه‌نگ له دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌مه‌وه. گرنگ بو بۆ من که به‌چاوی خۆم ڕوداوه‌کان ببینم له‌سوریاو وه چی ده‌گوازه‌ری له‌و هه‌ریمه‌دا له‌هه‌مانکاتدا زانیاری و شاره‌زای تایبه‌ت به‌خۆت له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌وان شتیکی به‌بایه‌خ و گرنگه به‌لام له‌سه‌رو هه‌مو ئه‌مانه‌وه ده‌مه‌وێ دان به‌و راستیه‌دا بنێم که بۆچه‌ندین ده‌یه ده‌بێت من گرنگی به‌کیشه‌و ره‌وشی کورد ده‌ده‌م له‌و هه‌ریمه‌دا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه بو ده‌م ویست به‌چاوه‌کانی خۆم ره‌وشی ئه‌وان ببینم له‌و هه‌ریمه‌دا.
.
چۆن گه‌شتیته کۆبانی ؟
من سه‌ره‌تا به فڕۆکه له ڤینه‌ماوه ڕۆشتم بۆ هه‌ولیر که پایته‌ختی کوردستانی عێراقه. له‌وێشه‌وه سه‌یاره‌یه‌کم گرت و به‌ره‌و ڕوباره‌که ڕۆشتم که سنوری جیاکه‌ره‌وه‌ی نیوان سوریا‌و عێرقه ئه‌لبه‌ت من به بانگهیشتێکی ڕه‌سمی هیزه کوردیه‌کان له سوریاوه رۆشتم . پاش ئه‌وه‌ی له سنور په‌ریمه‌وه نزیکی به 400 کیلۆمه‌ترێک رێگه‌مان بڕی هه‌تا گه‌شتینه کۆبانی . له‌سوریا زیاتر له حه‌وت سه‌یاره‌وه ڕێنوێنی کردین و له‌گه‌لمان بو، که تییاندا نۆ سه‌ربازیان ده‌مامکداربون، پڕچه‌ک کرابون به چه‌کی قورس و وه ڕاهینانی باشیان پێکرابو که بتوانن به‌باشترین شێوه پاریزگاری له‌ئیمه بکه‌ن له‌لایه‌ن هه‌رهێرشیکی نه‌خوزاری داعشه‌وه. هه‌روه‌ها کاتی له‌کۆبانیش ماینه‌وه ته‌یاره‌ی سیخوریان به‌کارده‌هینا بۆ چاودیری کردنی ره‌وشی ئاسایش.
ئیمه به ژۆژئاڤادا گه‌شتمانکرد له‌نێوان دورباری دیجله‌و فوراتدا . ریگایه‌ک که به به‌دریژای سنوری تو‌رکیا درێژ ده‌بێته‌وه ، له‌سنوری تو‌رکیا ئاسایشی و ئه‌منێتێکی باش هه‌بو . ئیمه سه‌ربازه‌کانی تورکیامان ده‌بینی . وه هه‌ندی جار تانکه‌کانی تورکیامان ده‌بینی که ڕویان به‌ره‌و رۆژئاڤا کردبو . له‌سه‌ر یه‌کیک له‌و ریگه سه‌ره‌کییانه‌ی که ئیمه پێیدا ده‌رۆشتین داعشه‌کان به بیلدۆزه‌ر چاڵیکی گه‌وره‌یان تیکردبو بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌توانێ پێیدا بپه‌ریته‌وه ناچار ئه‌وریگه‌ما‌ن گۆڕی و رۆشتین رێگه‌یه‌کی کاتیمان دۆزییه‌وه . ئه‌وه بو به‌ناو هه‌ندی له‌گوندانه‌دا رۆشتین که نزیک بون له‌و ناوچه‌یه‌وه که‌به‌داخه‌وه هه‌موی سوتینرابون له‌لایه‌ن داعشه‌وه. ده‌توانم بلێم ئه‌و گوندانه‌ی که‌له‌لایه‌ن داعشه‌وه وێران کرابون و سورینرابون نزیکی به‌سه‌د گوندێک ده‌بون . دوای ئه‌وه که ریگه‌ی سه‌ره‌کیمان به‌جی هێشت ناچار سه‌رکێشییه‌کی گه‌وره‌مان به ژیانی خۆمانه‌وه کرد ئه‌وه بو به‌ناو کیلگه‌یه‌کی مین رێژکراودا رۆشتین به‌لام خۆش به‌ختانه هیچ شتێک روینه‌دا پاش دورۆژ گه‌شتینه کۆبانی.
چۆن باسی کۆبانی مان بۆ ده‌که‌ی .
به‌راستی نیگه‌رانبوم که بینیم ئه‌و شاره به‌ته‌واوی وێرانکراوه له‌لایه‌ن داعشه‌وه . من پێشتر په‌یامنێری جه‌نگ بوم، وه زۆر هه‌والم له زۆر جیگه‌ی جه‌نگه‌وه گواستۆته‌وه‌و ده‌توانم بلیم زیاد له بیست جێگه‌ی جیاوازه‌وه ریپۆرتاژم کردوه هه‌والم گواستۆته‌وه له‌وانه گرۆزنی له‌ماوه‌ی جه‌نگی چیچاندا، به‌داخه‌وه که ده‌ڵێم کۆبانێ له‌هه‌مویان خراپتر‌و وێرانه‌تر بوه . گرۆزنێ وێرانکرابو له ئه‌نجامی جه‌نگێکی سامناکه‌وه. به‌لام کۆبانی سیسته‌ماتیکانه و به‌ئه‌نقه‌ستانه وێران کرابو ، مال به‌مال خان و به‌خان ویران کرابو. به‌لام ئه‌وڕاستی یه نه‌زانرابو که هه‌ندی له هێرشه‌کان راسته‌وخۆ له ڕوی خاکی تورکیاوه کرابو.
ئه‌وه به‌لگه‌یه‌ک بو که تۆمارکرابون له‌لا‌ین کورده‌کانه‌وه ده‌ی سه‌لماند که‌وا هه‌ندی له‌هیرشه‌کان له‌لایه‌ن تورکیاوه جی به‌جێکراوه. به‌لام ئه‌وه هه‌مو به‌ڵگه‌کان نه‌بو. به‌لکو له مانگی ئۆگه‌ستدا کاتیک کورده‌کان ویستیان له‌ریگه‌ی هێرشێکی گشتگیر‌و به‌هیزه‌وه رۆژهه‌لات و رۆژ ئاوای ولاته‌که‌یان یه‌ک بخه‌ن ئه‌وه بو که‌داعشه‌کان پاشه‌کشه‌یانکرد له‌و کاته‌دا هه‌ندێکیان پاشه‌کشه‌یان به‌ره‌و ناو تو‌رکیا کرد. که ئه‌وه‌ش ئاسان نه‌بو بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کان بتوانن به‌ته‌وای تیکیان بشکین و له‌ناویان ببه‌ن. ئه‌مه ئه‌وه‌مان پێ ده‌لێ به‌هینمنی هاوکاریکردنی تو‌رکیا بۆ داعش به‌داخه‌وه ئه‌وه فاکتیکه‌و ده‌بیت حسابی بۆ بکه‌ین. جیهان پێویستی به تو‌رکیا یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ڕابه‌رێکی هه‌رێمی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت نه‌ک خۆی بخزینیته ناو کێشه‌ی تائیفی و ئسنی یه‌وه.
له‌یه‌کێک له‌و وینانه‌دا که به ئایفۆنه‌که‌ت گرتوه‌ته ئه‌وه پشان ده‌دات که به‌ڕێزتان سه‌ردانی قوتابخانه‌یه‌کتان کردوه له کۆبانی؟
به‌لێ وه‌ک وتم شاره‌که به‌ته‌وای ویرانکراوه ، دانیشتوانکه‌ی هه‌ندیکیان به‌ره‌و جیگاکانی که‌ی رۆژئاڤاو هه‌ندیکی که‌یان به‌ره‌و تو‌رکیا هه‌لهاتون له‌وی که‌مپێکیان بۆ کراوه‌ته‌وه ، ئێستا ناو به‌ناو خه‌لک ده‌گه‌رێنه‌وه. چه‌ندین دوکان بونیادنرابونه‌وه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا قوتابخانیه‌ک له‌سه‌ره‌تای بونیادنانه‌وه‌یدابو. قوتابخانیه‌کی کچان بو کاتیک ئیمه رۆشتینه ژوره‌وه له‌ناوه‌راستی وانه‌ی بیرکاریدابو، له‌وکاته‌دا هه‌ستم به یه‌کسانی جێنده‌ر کرد له‌کوردستاندا. له‌وی کچانی چوارده‌ساڵ و پازده‌ساڵم بینی که‌زۆر متمانه‌یا‌ن به‌خۆیان بو ، جل وبه‌رگی جوانیان له‌به‌ر کردبو وه‌ک ئه‌وروپییه‌کان، شارۆچکه‌که له سه‌ره‌تای بونیادنانه‌وه‌دابو دوباره. به‌لام تائێستا ئێمه نازانین که‌ی ده‌گه‌ریته‌وه هه‌مان دۆخی شاری پێشوی.
چ راپۆرتێکت داوه‌ته په‌رله‌مانی ئه‌وروپا؟
من له‌گه‌ل فه‌رمانده‌ی کورده‌کان له سوریا قسه‌م کردوه وه چه‌ندین وێنه‌م پێ یه که ده‌ربڕی پێداویستی یه‌کان و داخوازییه‌کانی ئه‌وانه. به‌لام له‌سه‌رو هه‌مو ئه‌مانه‌و سه‌ره‌کی ترین شت که کورده‌کان خستیانه پێش چاوم، ئه‌وه‌یه که ئه‌وان داوای سوپایه‌کی به‌هیزی ریکخراو ده‌که‌ن . ته‌نها هێزیک که‌تا ئێیستا توانیبیتی داعش تیک بشکێنێت و لاوازی بکات ، ئه‌وا ته‌نها هیزه‌کانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌یه به‌لام به‌بی هاوکاری ئاسمانی . ئه‌وه یه‌کێکه له نه‌گونجاوییه‌کان ، ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر گونجاویه‌ک و ته‌نسیقیک هه‌بێت له‌نێوان کورده‌کان له‌سه‌ر ئه‌رزو به‌پالپشتی هێزی ئاسمانی ئه‌وا کورده‌کان ده‌توانن له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته یه‌کدا بگه‌ن به‌ره‌قه که بنکه‌ی سه‌ره‌کی داعشه و پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌کایانه. ، کورده‌کانی سوریا پیویستیان به‌وه هه‌یه که راهینانیان پێ بکری و پرچه‌ک بکرین له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیوده‌وله‌تی یه‌وه هه‌روه‌ها ئه‌وان پێویستیان به چه‌ک و جبه‌خانه هه‌یه، له‌گه‌ل شاره‌زایانی مین هه‌لگرتنه‌وه بۆ پوجه‌لکردنه‌وه‌ی مینه‌کان .چون داعش چه‌ندین رێگه‌ی به‌کارهیناوه ، له‌ناویاندا سه‌یاره‌ی بۆمب رێژکراویش هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کورده‌کان پێویستیان به سه‌نته‌ری چاره‌سه‌رو نه‌خۆشخانه‌ی باش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی برینداره‌کانی تێدا تیماربکه‌ن و ته‌ندروستی باشیان بۆ بگێڕێته‌وه. ئه‌وان پێشوازی له چاودێری نیوده‌وله‌تی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی کۆبانی بکه‌ن و قسه له‌سه‌ر ڕه‌وشه‌که‌یان بکه‌ن و بیگه‌یه‌نن به جیهان و ڕیخراوه به‌رپرسه‌کان.
تۆ بۆ ماوه‌ی هه‌ته‌یه‌ک له‌سه‌ر ریگایه‌ک بوی ده‌توانین ناوی به‌ین به یه‌کیک له ترسنکاترین جیگاکان له‌سه‌ر زه‌ویدا له‌م کاته‌دا. له‌و ماوه‌یه‌دا ترساوی هه‌ستت به نیگه‌رانی کردوه له‌سه‌ر ژیانی خۆت؟
به‌لی بیگومان. له‌و ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساله‌ی کارکردنمدا له‌وه گه‌شتوم که‌ئه‌وه‌ی ناترسێت به‌ختیکی خراپی هه‌یه. هه‌ستم به به‌ترس و نیگه‌رانی کورده‌کانی سوریاش ده‌کرد بۆ سه‌لامه‌تی ژیانی خۆم ، چون ده‌مزانی ئه‌گه‌ر خوانه خواست شتیک روبدات ئه‌وا خراپ ده‌که‌ویته‌وه بۆ ناوبانگی ئه‌وان. ئێمه زۆر به‌وریاییه‌وه هه‌ڵس و که‌وتمان ده‌کرد هه‌رگیز جیگاکانمان داخراو نه‌بو نه‌ک هیرش بکریته سه‌رمان و ده‌رفه‌تی ده‌رچونمان نه‌بێ له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌کارهینای مۆبایل په‌یوه‌ندی کردن سنورداربو.
Leave A Comment