هەیئەتێکی دەوڵەتی چێک سەردانی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکرات کرد

 

http://www.kurdistanmedia.com/sorani/dreje/22947

 

کوردستان میدیا: لە دیداری هەیئەتێکی وڵاتی چێک لەگەل حیزبی دێموکراتدا ڕەوشی سیاسی ناوچە و شەڕی داعش و شوێندانەری ئەو شەڕە لەسەر ڕەوشی سیاسی و ئابووری و .نیزامی لە ناوچەکەدا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٥ی خاکلیوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی دەوڵەتی چێک بە یاوەری د. یەکتا دۆستی دێرینی حیزب سەردانی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی حیزب بە سەرپەرستی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران پێشوازیان لێکرا

.لە دانیشتنێکی فەرمیدا هەیئەتی وڵاتی چێک ئامانجی سەردانەکەیان ئاگاداربوون لە ڕەوشی سیاسی ناوچە و شەڕی داعش و شوێندانەری ئەو شەڕە لەسەر ڕەوشی سیاسی و ئابووری و نیزامی لە ناوچەکەدا و هەرێمی کوردستان باس کرد

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیاندا کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەرنامەی کار و تێکۆشانیان لە نێوخۆی کوردستان بە تایبەت ڕۆڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵێک پرسیاریان کرد

لەو بارەوە مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر سیاسەتەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەوری خراپکارانەی لە ناوچە و یارمەتیکردنی بە تێرۆریزم و بەردەوام بوونی لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ قسەی کرد و ئەو ڕاستیەی جارێکی دیکە خستە بەر نەزەریان تا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر کار بێت؛ ئاسایش و ئۆقرەیی لە ناوچەدا سەقامگیر نابێ و تەنیا ڕێگە خەباتێکی بەردەوامە بۆ ڕووخانی ڕێژیم و هێنانە سەر کاری نیزامێکی دێموکراتیک و فێدراڵیە، حیزبی ئێمە لەو ڕێگایەدا خەبات دەکا و ئەو ئامانجەیش ئێمە خەباتی بۆ دەکەین لە خزمەت بەها مرۆییەکان دایە

14209.jpg

14211.jpg

14208.jpg