بۆماوه‌ی ده‌ساڵ واته له-13_-9-_-1997 هه‌تا 31-_ 7 – 2007 له‌ولاتی چیک به‌ریگای دادگاوه بوم بۆ دادگایکردنم له‌سه‌ر که‌یسیک که ده‌وله‌تی تورکی بۆی دروستکردوبم. که به‌پێی که‌یسێک که‌وا منی وه‌ک که‌سێکی خراپه‌کارو پیاوکوژ داب‌و له‌قه‌له‌م که گوایه من هه‌ولی کوشتنی که‌سێکم دابیت، که ده‌بو بۆ ماوه‌ی سیازده ساڵ بگیرێم، ئه‌م که‌یسه له‌مێژوی نوێی چیکدا به فه‌زیحه‌ته‌که‌ی ئۆزنگلو تۆمارکراوه وه‌ک ئه‌وه‌ی دواتر پاڤیل دۆستال ناوی برده. دواتر من بۆ ماوه‌ی دوسال و نیو زیندانی کرام ئه‌گه‌رچی دوای ده‌رکه‌وت که بێ تاوانم وه حکومه‌ت دواتر خه‌لاتی شه‌ره‌فی به‌من به‌خشی.
له‌دادگایه‌کی ناوخۆی و هه‌رێمی یه‌وه هه‌تا دادگای باڵا‌و وه‌سه‌رۆکایه‌تی کردنی له‌لایه‌ن JUDr. Otakar Motejl من له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ریی دادگاوه‌بوم . ئه‌گه‌ر چی خودی هه‌مان قازی که دوابه‌دوای ئه‌وه په‌شیمان بو له‌تاوانبارکردنم و وه‌خه‌فه‌تی بۆ بریاره‌که‌ی دادگا خورادبو که منی پێ خرایه زیندانه‌وه. به‌پێی ماده‌ی یه‌ک سیکشنی 67 که پاساو ده‌هێنێته‌وه بۆ بریاره‌که‌و ده‌لێت که‌وا من کابرایه‌کی بیانیم و له‌ولاتیکی بیگانه‌وه هاتوم. چون من مافی هاولاتی بونی ئه‌لمانیم له حکومه‌تی فیدرالی ئه‌لمانیاوه وه‌رگرتوه. وه من وه‌ک یه‌که‌م هاولاتی ئه‌لمانی درام له‌قه‌له‌م که له میژوی مۆدێرنی ده‌وله‌تی ئه‌لمانیای فیدرالدا که بخریته زیندانه‌وه له چیک واته له‌ده‌ره‌وه‌ی تیرۆتیری ئه‌لمانیاوه. به‌لام من دواتر چیکم به‌جێ نه‌هیشت ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بو که وا چیک به‌رپرسیاری هه‌مو فه‌رمانه‌کانی دادگابوه وه رۆلی سه‌رۆکی تیدا هه‌بوه له‌سه‌ر دۆسیه‌که‌ی من. له‌به‌ر ئه‌مه من سوربوم و به‌رگریم له‌خۆم ده‌کرد به‌لام دادگای چیک هیچان ئاماده نه‌بو که‌گوێ له‌من بگرن و ته‌نانه‌ت ئه‌وان هه‌ولیاندا هۆکارێکی هه‌لبه‌ستراو بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌یسه‌که‌م ره‌وانه‌ی تورکیا بکه‌ن. من وه‌ک تاوانباریک و ئه‌وکه‌سه‌ش که له‌چیک داده‌نیشیت وه‌ک زولملیکراویک پشان بده‌ن.
من زۆر خۆشباوه‌ربوم که پێم وابو جاریکی‌تر و ها‌وشیوه‌ی ئه‌م سکاندا‌ڵه دوباره نابیته‌وه ئه‌گه‌ر بۆیه‌ک جاریش تومارکرابێت له مێژوی چیکدا. به‌ڵام هه‌له‌بوم له‌و باره‌وه کاتی زانیم به ئه‌نقه‌ست به‌پێی هه‌ندی سکالای ناقانونی منیان گلاند به هه‌ندی کاری تاوانباری تره‌وه. من هه‌رگیزم خۆم له‌گویگرتن له‌دادگا نه‌ده‌دزیه‌وه‌و هه‌لنه‌ده‌هاتم. ئه‌گه‌رچی به‌هۆی هه‌ندێ هۆکاری نادیاره‌وه له‌راده‌به‌ده‌ر پۆستم پێگه‌شت له‌دائیره‌ی پۆسته‌وه. منیش زۆرجار دادگام ئاگادار ده‌کرده‌وه له‌وکاره. هه‌روه‌هاJUDr. Jiří Wažik ئاگادارکرده‌وه ، هه‌م به‌نوسین و هه‌م به ده‌میش . که‌داوام لیکرد ئه‌گه‌ر ئه‌کری با پۆسته‌کان راسته‌وخۆ له‌ریگه‌ی دادگای رۆژهه‌لاتی پراگه‌وه به‌ده‌ستم بگات باشتره بۆمن، دواتر ئه‌ویش به‌داواکه‌م رازی بو.ئیتر هه‌رکاتێک که پۆستێک یان نامه‌یه‌کم بۆده‌هات له‌لایه‌ن ئه‌و یان یه‌کێکی تره‌وه له‌دادگاوه ئه‌وا راسته‌وخۆ ده‌چوم بۆ دادگا‌و پۆسته‌کانم وه‌رده‌گرت له‌وێ.
کاتێ گویگرتنی دادگا کۆتای هات و رۆشتم بۆ ئه‌فریکا له جێنیوه‌ری دوهه‌زارو حه‌ڤده‌دا.وه‌ک یه‌کێک له‌شاره‌زاترین که‌س له‌چوار شاره‌زای چیکی له‌بواری ئیسلامی رادیکال و تیرۆریزمی ئیسلامی‌دا. بۆ ته‌واکردنی زانیارییه‌کانم له‌و بواره‌دا. دواتر توانیم زانیاری و تویژینه‌وه‌کانم پێشکه‌شی ولاته‌که‌می بکه‌م. له‌ماوه‌ی ئه‌و گه‌شته‌مدا ده‌ستم هه‌لگرت له‌هه‌مو خۆشی و ئاسوده‌ییه‌کی ژیان له‌ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر به‌ده‌ستخه‌م.وه‌له‌و ماوه‌یه‌دا ریسکم به‌ژیانی خۆمه‌وه کرد‌و توشی نه‌خۆشی بوم. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا دادوه‌ر( دکتۆر جیری ڤازیکم ) ئاگادار کردوه سه‌باره‌ت به‌کێشه‌که‌م و ئه‌ویش له‌رێگه‌ی ئیمێلیکه‌وه پێی راگه‌یاندم که‌وا دادگا گوێت لی ده‌گرێ لێره. دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداری کردمه‌وه منیش هه‌وڵم دا که ئاماده‌بم له‌دادگا به‌لام من توشی جۆرێک په‌تای ڤایرۆسی ئه‌فریقی بوبوم. نه‌ک ته‌نها ده‌بو گرنگی و بایه‌خ به‌خۆم بده‌م به‌هۆی ئه‌و په‌تاوه که‌توش بوبوم که منی خستبووه ره‌وشیکی خراپه‌وه له‌روی ته‌ندروستی یه، به‌لکو له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌بو خۆم بپاریزم و ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆم بم له‌ناوچه ئیسلامییه‌کان. چون بۆ زۆر که‌س ئاشکرابو که‌وا من زۆر بابه‌ت و ئارتیکه‌ڵم له‌سه‌ر تیرۆری ئیسلامی بلاوکردۆته‌وه. ئه‌وه‌بو به‌هۆی نه‌خۆشییه‌که‌مه‌وه گواسترامه‌وه بۆ سویسرا‌و له‌وێ دوجار له‌ژیر چاودێری وردی پزیشکیدا مامه‌وه‌و چاودێرم کرا له‌نه‌خۆشخانه‌ی کانتۆنی فرایبۆرگ.
هه‌روه‌ها دکتۆرم ئاگادارکردوه له‌نه‌خۆشییه‌که‌م و وه فایلی نه‌خۆشییه‌که‌مم بۆ نارد له‌گه‌ل ره‌چه‌ته‌ی ده‌رمانه‌کان، له‌گه‌ل ئه‌و کتابه‌ی که دکتۆره‌کان داوای ده‌که‌ن که ده‌بیت من له نه‌خۆشخانه جیابکرێمه‌وه له‌ئه‌وانی دی به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه که‌توشی بوبوم. ئیدی له‌وکاته‌دا من ته‌نها په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ل دکۆر جیری ڤازیک نه‌گرت به‌لکو له‌گه‌ل دکتۆر مگر مارتینیش دۆسال په‌یوه‌ندیم گرت، که سه‌رۆکی هه‌مان دادگا بو. له‌راستیدا زۆر مایه‌ی سه‌رسورمان و ئالۆزبو بۆ من که بۆچی دکتۆر جیری ڤازیک له‌و ماوه‌یه‌دا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل من پچراند. ئه‌و پێشتر به‌نامه‌یکدا لیستیک پرسیاری بۆ ناردبوم ئه‌لبه‌ت ته‌نها خۆی نه‌ی ئاماده‌ی نه‌کردبو به‌لکو له‌ریگه‌ی به‌شی دادگای تاوانه‌کان نێردرابو. به‌لام پاریزه‌ره‌که‌م پیی وتم که پێویست ناکات تۆ وه‌لامی هیچ یه‌ک له‌وپرسیارانه بده‌یته‌وه. من خۆم ده‌توانم ئه‌و شته له‌گه‌ل حاکمدا چاره‌سه‌رکه‌م.
ده‌بو من به‌لگه‌نامه‌ی نه‌خۆشی ئاماده‌بکه‌م و پشانی دکتۆر ڤیزک و پاریزه‌ره‌که‌می بده‌م چون داوایان ده‌کرد. ئه‌وه‌بو منیش داوای به‌لگه‌نامه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌م له به‌ریوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه کرد وه هه‌فته‌یه‌کی پێچ‌و هه‌تا به‌ده‌ستم هێنا، ئه‌وه ریک ئه‌وکاته بو که‌وا حاکم له چیک دوپاتی ده‌کرده‌وه‌و داوای ده‌کرد که ده‌بێت له‌کاتی دیاریکراودا ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ئاماده‌بیت. پاریزه‌ره‌که‌م ئامۆژگاری کردم که‌وا زۆر گرنگه که دلنیابیت له‌وه‌ی که فایله‌که‌ت بێ که‌مو کورتی بێت و نوسخه‌ی عه‌سڵ بێت و کۆپی نه‌بێت.وه ده‌بو من راپۆرته‌که‌م به شیوه‌یه‌کی ره‌سمی وه‌رگێرایه بۆ زمانی چیکی چون حاکمه‌که فه‌ره‌نسی نازانیت.له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زمانی ره‌سمی دادگا له چیک چیکی بو، منیش وه‌رم گێڕا‌و وه راپۆرته‌که‌م به‌زمانی چیکی ئاماده‌کرد. دوای گه‌رانه‌وه‌م ئه‌وه‌بو گفتوگۆم له‌گه‌ل هه‌مو ده‌سه‌لاتدارانی چیک کرد له‌ناویاندا دادگای هه‌رێمی. وه‌له‌گه‌ل پۆلیسه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی باشوری رۆژهه‌لاتی پراگ قسه‌م کرد.قوک لقیس کۆمانیک. له‌وماوه‌یه‌دا توشی کیشه زۆربوم زۆر شکاتم له‌سه‌ر تۆمارده‌کرا له‌سه‌رم به‌بی ئه‌وه‌ی هیچ شتیکم کردبیت. به‌جۆریک نه‌مده‌زانی چیم کردوه که‌وا حاكم داوای له‌پۆلیس کردبو که که‌له‌پچه بکه‌نه ده‌ستم و وه‌شایه‌نی ئه‌و حوکمه‌بم .
کاتی منیش توشی ناقانونی بومه‌وه ئه‌وه‌بو یه‌کسه‌ر ته‌عنم له‌بریا‌ره‌که دا‌و داوای پێداچونه‌وه‌م کرد وه‌دادگای هه‌رێمی پراگ وه‌ک دادگای پێداچونه‌وه. وه‌دادگای پێداچونه‌وه‌ش ئۆتۆماتیکی بریاره‌که‌ی به‌رزکرده‌وه بۆدادگای هه‌ریمی رۆژهه‌لات، به‌بی ئه‌وه چاو به که‌یسه‌که‌دا بخشینێت. که‌ده‌بو چاو به‌که‌یسه‌که‌دا بخشینیت. له‌که‌یسه‌که‌مدا دادگای هه‌ریمی پراگ کاری کردبو وه‌ک پالپشتییه‌ک بۆ ده‌رچونی بریاره‌که نه‌ک وه‌ک دادگایه‌کی پێداچونه‌وه.چاربوم ده‌بو ئه‌و ده‌عوایه بخه‌مه دادگای ده‌ستوری یه‌وه ئه‌وه‌بو دادگای ده‌ستوری چیک گیرانی منی وه‌ک دژه ده‌ستوری ناساند سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش دادگای پێدا‌هه‌لچونه‌وه‌ش به‌هه‌مان شیوه. وه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ی نوسینه‌که‌دا ئاماژه‌م پێدا دادگای ده‌ستوری له سیازده‌ی فیبریوه‌ری 2018 ئه‌م بریا‌ره‌یدا که وامن بێ تاوانم و وه‌گرتنی من کاریکی نایاساییه.
Leave A Comment